ساجد میر (Sajid Mir)

ئەورووپا

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ساجد میر، ناسراو به ساجد مجید چودری و ساجد مجید، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. میر، ئەندامی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی دەرەوەی پاکستان (FTO) لەشکری طیبه(LeT) داواکراوە بۆ ئەوەی بەشداری کردووە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی تشرینی دووەمی 2008 لە شاری مۆمبایی هیندستان. میر بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی LeT بوو بۆ هێرشەکان، ئەو ڕۆڵی پێشەنگی لە پلان و ئامادەکاری و لە سێدارەدانی گێڕا.

سەرەتای 26ی تشرینی دووەمی 2008 و بەردەوام بوون لە 29ی تشرینی دووەمی 2008دا، 10 کەس کە لە لایەن LeT ڕاهێنانیان پێکراوە زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستیی ڕێکوپێکیان لە دژی چەندین ئامانج لە شاری مۆمبای هیندستان ئەنجامدا. لەم ناوەدا 166 کەس کوژرا. شەش ئەمریکی لەنێو ئەو کوژراوانەدا بوون کە لە ماوەی گەمارۆی 3 ڕۆژەدا کوژراون: بەن زیۆن کرۆمەن (Ben Zion Chroman)، گاڤریل هۆڵتزبەرگ (Gavriel Holtzberg)، ساندیپ جاسوانی (Sandeep Jeswani)، ئالێن شەر (Alan Scherr)، نائۆمی شەر (Naomi Scherr) و ئاریە لایبیش تایتڵ‌باوم (Aryeh Leibish Teitelbaum).

میر لە ساڵی 2001ەوە ئەندامی پایەبەرزی LeT بووە. میر لە ساڵی 2006 تا 2011 بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی LeT بوو و پلان و کاری تیرۆریستی جۆراوجۆری لە جیاتی گرووپەکە داڕشت و ئاراستە کرد. هەروەها گوایە میر لە نێوان ساڵانی 2008 و 2009دا پیلانی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی دژی ڕۆژنامە و کارمەندەکانی لە دانیمارک دارشتووە.

میر بۆ ڕۆڵەکەی لە هێرشەکەی مۆمبایدا لە مانگی نیسانی 2011 لە ئەمریکا تاوانبار کرا. لە ڕێکەوتی30ی ئابی 2012دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، میری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە میر لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ میر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO LeT ، بە تاوان دادەنرێت. میر لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە. وادیارە میر لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان نیشتەجێیە.

Skip to content