بۆردومان لە فڕینی 103ی پان ئەمەریکەن

ئەورووپا و ئۆراسیا | ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیارییەکانی پەیوەست بە بۆردمانی فڕینی 103ی پان ئەمەریکەن، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 21ی کانوونی یەکەمی 1988، فڕۆکەی پان ئەمەریکەنی 103بە بۆینگێکی 747 کە لە فڕۆکەخانەی هیثرۆی لەندەنەوە بۆ فڕۆکەخانەی جۆن ئێف کەنەدی لە نیویۆرک گەشتی دەکرد، لە کاتی تەقینەوەی تەقەمەنیدا لە شاری لۆکربی لە سکۆتلەندا تێکشکێنرا. تەقینەوەکە هەموو 259 سەرنشین و خزمەتکارەکانی کوشت، کە 190 کەسیان ئەمریکی بوون، 11 کەسیش لەسەر زەوی مردن. ئەو هێرشەی کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی لیبیاوە پلانی بۆ داڕێژراوە، گەورەترین هێرشی تیرۆریستی بوو بۆ سەر ئەمریکییەکان پێش 11ی ئەیلولی 2001. لەگەڵ ئەوەشدا بە کوشندەترین هێرشی تیرۆریستی لە مێژووی شانشینی یەکگرتوودا دێتە ئەژمار.

دەستبەجێ دوای کارەساتەکە، یاسای سکۆتلاند و ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشیان کرد. لە تشرینی دووەمی ساڵی 1991دا، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و سکۆتلەند تۆمەتی تاوانیان دژ بە کاربەدەستە هەواڵگرییەکانی لیبیا عبدالباسط عەلی المقرحی و لامن خلیفه فهمیه تۆمار کرد.

لە 31ی کانوونی دووەمی 2001دا المقرحی بە تۆمەتی هەموو تۆمەتەکان تاوانبار کرا و فهیمه بێتاوان بوو. المقرحی سزای زۆرەملی زیندانی هەتاهەتایی پێدرا. لە مانگی ئابی 2009دا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە و لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە، لە زیندان ئازاد کرا. المقرحی لە مانگی ئایاری 2012 لە ماڵەکەی خۆی لە لیبیا کۆچی دوایی کرد.

لە 21ی کانوونی یەکەمی 2020 وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتی نوێی لە دژی کارگێڕێکی هەواڵگری پێشووی لیبیایی ابوعقیله مسعود خیر المریمی ڕاگەیاند بەهۆی ڕۆڵەکەی لە تەقینەوەکەدا.

Skip to content