کوشتنی جۆن گرانڤیل(John Granville) و عەبدولرەحمان عباس رحامه

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە کوشتنی جۆن گرانڤیل(John Granville) و عبدالرحمان عباس رحامه، فەرمانبەرانی دەمودەزاگای پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا(USAID)، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 1ی کانوونی دووەمی 2008، گرانڤیل و رحامه دوای ئاهەنگی سەری ساڵ لە خەرتوم بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتبوون کە تەقەیان لێکرا و کوژران. دوو گرووپ بەجیا بەرپرسیاریەتی کوشتنیان گرتە ئەستۆ: ئەلقاعیدەی خاکی دوو نیل (AQTN) (کە ئێستا نەماوە) و انصار التوحید (لایەنگرانی یەکتاپەرستی).

پێنج پیاو لە سیستەمی یاسایی سوداندا بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کوشتنەکاندا دادگایی کران و تاوانبار کران. عبدالرئوف ابوزید محمد حمزه، محمد مەکاوی ابراهیم محمد، عبدالباسط الحاج الحسن حاج حمد و مهند عثمان یوسف محمد بە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. موهەناد لە مانگی ئایاری 2011 لە سۆماڵیا کۆچی دوایی کرد. دەسەڵاتدارانی سودانی عبدالرئوفیان دەسگیر کرد. مەکاوی و عبدالباسط ئێستا نەگیراون. جۆن گرانڤیلی تەمەن 33 ساڵ، خۆبەخشی پێشووی سوپای ئاشتی و توێژەر لە کامیرۆن، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە باشووری سودان بۆ USAID کاری کرد. کارەکەی لە سەر بەرنامەی دێموکراسی و حوکمڕانی بوو کە تێیدا زیاتر لە 50000 دەنگ و ڕادیۆی خۆری دابەش کرد بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی مافەکانیان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن. عبدالرحمن عباس رحامه ی تەمەن 39 ساڵان لە ساڵی 2004ەوە وەک یەکێک لە ئەندامە ڕەسەنەکانی تیمی وەڵامدانەوەی یارمەتی کارەساتەکانی USAID بۆ دارفوری سودان لەگەڵ USAID کار دەکات. دواتر بوو بە شۆفێری نووسینگەی USAID /سوودان لە خەرتوم.

Skip to content