“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە مراد کارایلان، ناسراو به جەماڵ، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. کارایلان سەرکردەیەکی پایەبەرزی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و سەرۆکی هێزەکانی بەرگری گەلی PKKیە، کە باڵی سەربازی ئەو گرووپەیە. ئەرمریکا PKKی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاندووە.
لە 14ی تشرینی یەکەمی 2009، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بە پێی یاسای دیاریکردنی مادە هۆشبەرە بیانیەکان (کینگپین ئاکت)، کارایلانی وەک قاچاخچییەکی گەورەی دەرەوەی مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە کارایلان لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ کارایلان.
