مهاد کاراته

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

Up to $10 million

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە مهاد کاراته، ناسراو به عبدالرحمن محمد ورسمه، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. کاراتە وەک جێگری سەرکردەی سێبەرەکەی الشباب خزمەت دەکات. کاراتە چەند بەرپرسیاریەتیەکی فەرماندەیی لەسەر “ئەمنیات” و باڵی هەواڵگری و ئەمنی الشباب و هەروەها داراییەکانی گرووپەکە لە ئەستۆدایە.

“ئەمنیات” ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە جێبەجێکردنی هێرشی خۆکوژی و تیرۆرکردن لە سۆماڵیا و کینیا و وڵاتانی تری ناوچەکە و پشتیوانی لۆجستی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی الشباب دەکات. “ئەمنیات” بەرپرسیار بوو لە هێرشەکەی نیسانی 2015 بۆ سەر کۆلێژی زانکۆی گاریسا لە کینیا نزیکەی 150 کەس کوژران کە زۆربەیان قوتابی بوون.

لە ڕێکەوتی 10ی نیسانی 2015دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، کاراتهی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە کاراته لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ کاراته. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ الشباب (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content