ڕفاندن و کوشتنەکانی لوبنان

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتنی ئەمریکییەکان لە لوبنان لە ساڵی 1982 بۆ 1992، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لەو ماوەیەدا تیرۆریستانی پەیوەست بە حزبوڵا نزیکەی 100 هاوڵاتی بیانییان ڕفاند و بە بارمتە گرت کە زۆربەیان ڕۆژئاوایی بوون. لەناو قوربانیانی ڕفاندندا ویلیام بەکلی، پیتەر کیلبۆرن و ویلیام هیگینس کە ئەمریکی بوون، ئەشکەنجە دراون و کوژراون.

ویلیام بەکلی بەرپرسی بنکەی CIA بوو لە لوبنان؛ ئەو ڕۆڵەی کە خۆبەخشانە دوای تەقینەوەی بەیروت لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ساڵی 1983 قبووڵی کردبوو و لە ئاکامدا 63 کەس کوژران کە 17یان ئەمریکی بوون. لە 16ی ئازاری 1984، بەکلی لە بەیروت لە ڕێگای شوێنی ئیشەکەی ڕفێندرا. بەکلی لێپرسینەوەی لێکرا و ئەشکەنجە درا پێش ئەوەی لە 3ی حوزەیرانی 1985 بە دیلی بمرێت.

پیتەر کیلبۆرن لە زانکۆی ئەمریکی بەیروت بوو. لە 3ی کانوونی یەکەمی 1984 هەواڵی ونبوونی ئەو درا. دوای شانزە مانگ، تەرمەکەی لەگەڵ دوو دیلەکەی تر دۆزرایەوە. قوربانییەکان تەقەیان لێکراوە و پاشان لە شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی بەیروت فڕێدراون.

ویلیام هیگینس عەقیدی سوپای دەریایی ئەمریکا بەشێک بوو لە ئەرکی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری لوبنان کاتێک لە 17ی شوباتی 1988 ڕفێنرا. ڕفێنەرەکان پێش کوشتن، هیگینسیان ئەشکەنجە دا و لێپرسینەوەیان کرد.

Skip to content