“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ابراهیم احمد محمد القوصی، ناسراو به شێخ خبیب السودانی و محمد صلاح احمد، تاکوو 4 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. القوصی سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبستان (AQAP). ئەمریکا AQAP وەک ڕێکخراوەی تیرۆتیستی بیانی ڕاگەیاندووە.
القوصی لە 2014 چووە پاڵ AQAP بەڵام هەر لە کۆنەوە لە ئەلقائیدە (AQ)دا چالاکی هەبووە. ئەو ماوەیەکی زۆر ڕاستەوخۆ لەگەڵ اوسامه بن لادن، سەرکردەی AQ (کە دواتر کوژرا)، پەیوەندی هەبوو. القوصی لە کانوونی یەکەمی 2001 لە پاکستان گیرا و بۆ کەنداوی گوانتانامۆ گوازراوە. ئەو لە ساڵی 2010دا دانی بە تاوانباری دانا لە لێژنەیەکی سەربازیدا بە پیلان گێڕی لەگەڵ AQ و دابینکردنی پاڵپشتی مادی بۆ تیرۆریزم. ئەمریکا القوصی ئازاد کرد و لە ساڵی 2012 بە پێی ڕێکەوتنی پێش دادگایی گەڕایەوە سودان.
لە ساڵی 2015ەوە، القوصی بەشدار بووە لە پلانەکانی ڕاکێشانی هێز بۆ AQAP و پڕوپاگەندەی ئۆنلاینی پەیوەست بە هێرشی تاکەکەسی دژ بە ئەمریکا. ئەو وەک بەشێک لە تیمی سەرکردایەتی خزمەتی کرد کە یارمەتی امیر قاسم الریمی، سەرکردەی پێشووی AQAP(کە دواتر کوژرا).
