“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە حسین محمد العمری، ناسراو به حسین محمد العمری و ابو ابراهیم، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. العمری داواکراوە بۆ ڕۆڵەکەی لە بۆمبارانی 1982لە فڕێنی پان ئەمەریکەنی.830. العمری پسپۆڕی بەرهەمهێنانی بۆمبە و پێشتر سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی “ڕێکخراوەی 15ی ئایار بووە.
لە 11ی ئابی 1982، بۆمبێک کە وادیاربوو لەلایەن العمرییەوە دیزاین و دروست کراوە، لە فڕینی 830ی پان ئەمەریکەندا تەقییەوە. فڕۆکەکە لەگەڵ 267 سەرنشین و خزمەتکاران لە تۆکیۆ، ژاپۆنەوە دەڕۆیشتە هۆنۆلولو لە هاوایی. لەم تەقینەوەیەدا، سەرنشینێکی تەمەن 16 ساڵان کوژرا و 16 کەسی تریش بریندار بوون. العمری لە ئەمریکا تاوانبار کرا لەگەڵ دوو کەسی تر لە پەیوەندی بە تەقینەوەکەوە. هەروەها حکومەتی فەڕنسە العمری تاوانبار کرد بۆ تەقینەوەکانی ساڵی 1985ی کۆگای Marks & Spencer و بانکی Leumi.
العمری پاسپۆرتی لوبنانی هەیە و لەوانەیە لە عێراق یان لوبنان نیشتەجێ بێت. ناوی ئەو لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش خەڵاتی 200,000 دۆلار دەدات لەبری ئەو زانیاریانەی کە دەبێتە هۆی گرتنی ئەو.
