هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئەرکی کاتی ئەمریکا و بینای ئەمریکا

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست هێرش بۆ سەر نووسینگەی سیاسی کاتی ئەمریکا و بینای ئەمریکا لە بێنغازی لیبیا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 11-12ی ئەیلولی 2012، چوار ئەمریکی – باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا جۆن کریستۆفەر ستیڤنس (John Christopher Stevens)، ، ئەفسەری بەڕێوەبردنی زانیاری خزمەتگوزاری بیانی، شۆن سمیت(Sean Smith)، و پسپۆڕانی ئاسایشی پاراستن گلێن ئانتۆنی دۆهێرتی (Glen Anthony Doherty) و تایرۆن سنۆودن وودس(Tyrone Snowden Woods)- لە هێرشی تیرۆریستی دژ بە نووسینگەی سیاسی کاتی ئەمریکا و بینای ئەمریکا لە بێنغازی کوژران. تێرۆریستان زنجیرەیەک هێرشیان دەستپێکرد با سووتاندن و تەقەی ئۆتۆماتیکی چەک و نارنجۆک و هاوەن لەسەر دوو سەنتەری ئەمریکا و هەروەها لەسەر کارمەندانی ئەمریکا کە لە نێوان هەردوو شوێندا گەشتیان دەکرد. هەروەها هێرشەکان دوو کارمەندی تری ئەمەریکی بە سەختی بریندار کرد و سێ پاسەوانی گرێبەستی لیبیاییان بریندار کرد و بووە هۆی وێرانکردن و وازهێنان لە هەردوو بیناکە.

باڵیۆز جۆن کریستۆفەر ستیڤنس، تەمەن 52 ساڵە، لە باکوری کالیفۆرنیا لە دایک بووە و لە ساڵی 1991 دەستی بە پیشەکەی کردووە لە خزمەتگوزاری دەرەوە. باڵیۆز ستیڤنس چەندین ئەرکی دەرەوەی وڵات پێشکەش کردووە و لە ساڵی 2007 تا 2009 جێگری سەرۆکی ئەرک لە لیبیا بوو. لە مانگی ئازاری 2011 تاکوو نۆڤەمبەری 2011، باڵیۆز ستیڤنس وەک نوێنەری تایبەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی لیبیا خزمەتی کردووە و لە مانگی ئایاری 2012 وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا گەیشتە تەرابلوس. باڵوێز ستیڤنس پێش ئەوەی بچێتە خزمەتی دەرەوە، پارێزەرێکی بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە واشنتۆن دی.سی. ئەو پێشتر وەک خۆبەخشی سوپای ئاشتی زمانی ئینگلیزی لە مەغریب لە ساڵی 1983 تا 1985 فێر کردووە. هیلاری ڕۆدهام کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باڵیۆزی ستیڤنسی بە “پیاوێکی ئازا و باش، دیپلۆماتکارێکی بەکارهێنەر و پاڵەوانێکی ئەمریکی ناساند.”

شۆن سمیت 34 ساڵیەتی، لە شاری سان دیێگۆی کالیفۆرنیا لەدایک بووە و لە ساڵی 1995 لە هێزی ئاسمانیدا بووە، وەک پسپۆڕی چاودێری بێسیم و ئەفسەری ئاسایش هاتۆتە ناو هێزی ئاسمانییەوە. سمیت لە ساڵی 2002 وەک ئەفسەرێکی بەڕێوەبردنی زانیاری چووە خزمەتی خزمەتگوزاری دەرەوە، لە ئەرکی جۆراوجۆری دەرەوەی وڵات، لەوانە بەغداد، پرێتۆریا، مۆنتریال، و لاهای. سمیت لە ئەیلولی 2012 گەشتی بۆ بێنغازی کرد بۆ دابینکردنی پەیوەندیەکان و پشتگیری بەڕێوەبردن بۆ نووسینگەی کاتی ئەمریکا.

گلێن ئانتۆنی دۆهێرتی 42 ساڵیەتی، لە وینچێستەر لە ماساچوستس لەدایک بووە و لە ساڵی 1995دا وەک هێزی دەریایی SEALهاتە ناو هێزی دەریایی ئەمریکا و لە ماوەی کارکردنیدا لە هەردوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان خزمەت دەکات. دۆهێرتی پێش ئەوەی بچێتە ناو هێزی دەریاییەوە، وەک ڕاهێنەرێکی وەرزشی خلیسکێنەی پیشەیی کاری دەکرد، لە قوتابخانەی فڕیندا ئامادە بوو، وە ڕاهێنەرێکی شارەزای بواری پزیشکی و فڕین بوو. لە ساڵی 2005دا دۆهێرتی دەستی کرد بە کارکردن وەک ئەفسەرێکی پارێزەری گرێبەست و دابینکردنی ئاسایش بۆ بەرپرسانی ئەمریکی لە دەرەوەی وڵات. دۆهێرتی لە ئەیلولی 2012 گەشتی بۆ بێنغازی کرد بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ کارمەندانی ئەمریکا.

تیرۆن سنۆودن وودس تەمەن 41 ساڵ لە شاری پۆرتلاند لە ئۆریگۆن لە دایک بووە و بیست ساڵ خزمەتی کردووە وەک هێزی دەریایی SEAL، چەندین گەشتی کردووە لە سۆمالیا و عێراق و ئەفغانستان. وودس هەروەها پەرستارێکی تۆمارکراو و یاریدەدەری بڕوانامەدار بوو. لە ساڵی 2010، وودس دەستی کرد بە کارکردن وەک ئەفسەرێکی پارێزەری گرێبەست، ئاسایشی بەرپرسانی ئەمەریکایی لە دەرەوەی وڵات دابین کرد. لە هەموو جیهاندا خزمەتی ئەفسەرانی پاراستنی کردووە. وودس لە ئەیلولی 2012 گەشتی بۆ بێنغازی کرد بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ کارمەندانی ئەمریکا.

Skip to content