“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە هێرشی 1999 بۆ سەر گەشتیارانی باخی گشتی بویندی ئۆگاندا، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.
لە 1ی ئازاری 1999، ئەندامانی سوپای ڕزگاری ڕواندا (ALIR)هێرشیان کردە سەر گەشتیارانی بێ چەک و ڕێبەرەکانیان لە باخی گشتی نیشتیمانی بویندی لە ئوگاندا. ئەم گرووپە گەشتە دەستدرێژی کرایە سەر و بە بارمتە گیرا و ناچار کرا بەرەو کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ رێپێوان بکات. هاووڵاتییەکی ئۆگاندا، پاول ڕۆس واگابا، بە زیندوویی سووتا. هەشت کەس لە قوربانییەکان، لەوانە سوزان میلەر و ڕۆبێرت هاوبنەر، هاووڵاتیانی ئەمریکا بە هۆی لێدانی زۆر گیانیان لەدەست دا.
لە لایەن سەرۆکی هێرشبەرانەوە یاداشتێکی دەستنووس دراوە بە ڕزگاربووان و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێرشەکە ناردنی پەیامێکە بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی تر بۆ پشتگرینەکردنی حکومەتی ڕواندا.
