عەلی سید محمد مصطفی البکری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

Up to $5 million

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عەلی سید محمد مصطفی البکری، ناسراو به عبدالعزیز المصری تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. البکری ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئەلقاعیدە(AQ) و دەستەی بڕیاردەری ئەو گرووپەیە و خزمی نزیکی سیف العدل سەرۆکی ئەلقاعیدەیە. البکری پسپۆڕی چەکی کیمیایی و تەقەمەنییە. 

البکری بەر لە چوونە پاڵ AQ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی جیهادی ئیسلامی میسر بە سەرۆکایەتی الظواهری بووە. ئەو وەک ڕاهێنەرێک لە کەمپەکانی AQ لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە و مەشقی بە نێردراوی تیرۆریستی کردووە لە بەکارهێنانی تەقەمەنی و چەکی کیمیاییدا. البکری هەروەها لە مانگی کانوونی یەکەمی 2000 هەوڵی ڕفاندنی گەشتێکی ئاسمانی پاکستانی داوە. پێدەچێت بەردەوام بێت لە مەشقپێکردنی تیرۆریستانی AQ و توندڕەوەکانی تر.

البکری لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئێران نیشتەجێیە.

لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی یەکەمی 2005دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، البکری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە البکری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ البکری. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQ (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content