Success stories

قەزافی جەنجەڵانی (کۆچکردوو)

ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە فیلیپین

RFJ 5 میلیۆن دۆلار خەڵاتی دا بە چەند کەس کە دەربارەی ابوسلیمان، سەرکردەی گرووپی ابوسیاف (ASG)، زانیاریان پێشکەش کردبوو. لە 7 ی حوزەیرانی 2007دا، باڵیۆزی ئەمریکا لە فلیپین لە ڕێوڕەسمێکی گشتیدا لە دوورگەی جۆلۆ سەرۆکایەتی پێشکەش کردنی خەڵاتی بۆ ئەو دوو کەسە گرتە ئەستۆ.

قەزافی جەنجەڵانی لە دەستەی پایەبەرزترین سەرکردەکانی ڕێکخراوەی تیرۆریستی ASG بوو لە فلیپین. جەنجەڵانی، دەستی هەبوو لە ڕفاندن و کوشتنی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی فلیپین و ئەمریکا. دەستی هەبوو لە ڕفاندنی مارتین و گارسیا بورنهام و دوو کەسی تر لە هاووڵاتیانی ئەمریکا و بەشداری کرد لە سەربڕینی گویلەرمۆ سۆربرۆ، هاووڵاتی ئەمریکا. جەنجەڵانی هەوەها پلانی داڕشتبوو و هێرشی کردە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، وەک پیلانی دانانەوەی بۆمبا دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مانیلا، نوقمکردنی سوپەرفری 14 لە مانگی شوباتی 2004 و تەقینەوەی سێ لایەنە لە ڕۆژی ڤالنتاینی ساڵی 2005 کە بەگشتی بوو بە هۆی کوژران یان برینداربوونی سەدان خەڵکی بێ تاوان.

لە 4ی ئەیلوولی 2006دا، هێزە چەکدارەکانی فلیپین، بە یارمەتی ئەو زانیاریانەی لە لایەن سیخوڕەکانەوە بەدەستیان دێنا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی سلێمانی دەستپێکرد. لە ماوەی ئەم هێرشەدا، جەنجەڵانی بەسەختی بریندار بوو بەڵام ڕای کرد. چەند مانگ دواتر، دەربارەی مردنی جەنجەڵانی هەندێک دەنگۆ هاتە ئاراوە. لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2007دا، دوو کەس لە بارەی شوێنی تەرمی جەنجەڵانییەوە زانیاریان پێشکەش کرد. دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA، FBI مردنی جەنجەلانی پشتڕاست کردەوە. هەموو ئەو زانیاریانەی ئەو کەسانە پێشکەشیان کرد ڕۆڵیان هەبووە لە زانینی شوێن و ناسینی کەسایەتی جەنجەڵانیدا.

Skip to content