احمد ابراهیم المغسل

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە احمد ابراهیم المغسل، ناسراو بە ابو عمران تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. المغسل سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی باڵی سەربازی حزبوڵای سعودی، داواکراوە بۆ ڕۆڵی خۆی لە بۆردومانی ساڵی 1996ی تاوەرەکانی ئەلخوبر لەنزیک زەهران لە سەعودیە.

لە 25ی حوزەیرانی 1996 ئەندامانی حزبوڵای سعودی بارهەڵگرێکی تەنکەریان تەقاندەوە کە تەقەمەنی پلاستیکی تێدابوو لە شوێنی وەستاندنی تاوەرەکانی ئەلخوبر. ئەم کۆماڵە شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندانی سوپای ئەمریکا بوو. تەقینەوەکە هەموو بیناکەی تەنیشتی وێران کرد و 19 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکا و یەک هاوڵاتی سەعودیەی کوشت و سەدان کەسی لە نەتەوە جیاوازەکان بریندار کرد.

لە 21ی حوزەیرانی 2001دا، دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا المغسل و 13 کەسی تری تاوانبار کرد کە پەیوەندییان بە هێرشەکەوە.

لە ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەمی 2001دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، المسغلی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە المغسل لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ المغسل. ناوی ئەو لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە.

Skip to content