“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ئادهەم حسین طباجه ناسراو بە ئادهەم طباجه ئەندامی حزبوڵایە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە فاکتەرە باڵاکانی ڕێکخراوەی حزبوڵا لەوانە جیهاد ئیسلامی، فاکتەری کرداری ئەم گرووپە تیرۆریستییەوە هەیە.
طباجه ماڵ و موڵکی حزبوڵا لە لوبنان سەرپەرشتی دەکات. ئەو خاوەنی زۆرینەی کۆمپانیای پەرەپێدانی خانووبەرە و دروستکردنی خانووبەرەی لوبنانە بۆ گروپی Al-Inmaa بۆ کاروباری گەشتیاری. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی 2015دا خستییە ناو لیستەی ئابلۆقەکانەوە. کۆمپانیای ئەندازیاری و بەڵێنیدەرایەتی Al-Inmaa، سەر بە طباجه، لە دەیەی 90ی زاینییەوە یەکێک لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکان بووە لە بواری خانووبەرە لە لوبنان. حزبوڵا ئەم کۆمپانیایەی وەک میکانیزمێکی وەبەرهێنان بەکار هێناوە. لە ساڵی 2006دا طباجه پەیوەندیەکانی خۆی بە سەرکردایەتی حزبوڵاوە بەکارهێنا بۆ دروستکردنی قۆرخکارییەکی بیناسازی بۆ کۆمپانیای ئەندازیاری و بەڵێنیدەرایەتی Al-Inmaa لە بەشی زاحیە لە بەیروت و باشووری لوبنان. ئەم بەشە لە ژێر کۆنترۆڵی حزبوڵا دایە. لەم دواییەدا طباجە، بە یارمەتی بریکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و بەڵێنیدەرایەتی Al-Inmaa لە عێراق، هەستاوە بۆ عەقدکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی نەوت و ئاوەدانکردنەوە لە عێراق. گرێبەستەکان بە ئامانجی پاڵپشتی دارایی ژێرخانی ڕێکخراوەیی حزبوڵا عەقد کران. طباجه و کۆمپانیاکانیشی هەوڵیان داوە گرێبەستی بازرگانی بە قازانجیان لە ناوچەکانی ناوچەی سەوزی بەغدای عێراق عەقد کردووە. طباجه لەگەڵ بەرپرسانی حزبوڵا، لەوانە محمد کەوسەرانی، بەرپرسی سیاسی حزبوڵا، هاوکاری کردووە.
لە ڕێکەوتی10ی حوزەیرانی 2015دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، طباجەی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە طباجه لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ طباجه. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت. عەرەبستانی سەعوودیش طباجە و کۆمپانیاکانی بە وەک تیرۆریست ڕاگەیاندووە.
