عبدالصبور

ئەورووپا

پاداشت

تاکوو 3 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالصبور تاکوو 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. صبور پسپۆڕێکی تەقەمەنییە کە سەر بە ” حزب گلب‌الدین اسلامی”یە. ئەو بەرپرسیارە لە هێرشەکەی 16ی ئایاری 2013 لە شاری کابول لە ئەفغانستان. هێرشەکە بە بۆمبای دەستکرد ئەنجام درا کە لە سەیارەی (SVBIED)دا دانرابوو. لەم هێرشەدا دوو سەربازی ئەمەریکایی و چوار بەڵێندەری ئەمەریکایی کوژران. بە هۆی تەقینەوەکە هەشت ئەفغانی کوژران کە دووانیان منداڵ بوو و 37ی تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی ئەمریکایان تێکشکاند.

صبور و عبدا… نەوبەهار، پسپۆڕی تەقەمەنی HIG، فاکتەری سەرەکی هێرشی SVBIED بوون لە 18ی ئەیلولی 2012دا. هێرشەکە دژی پاسێکی گواستنەوەی کارمەندە بیانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لە ئەفغانستان ڕووی دا. لەم هێرشەدا 12 کەس کوژران.

لە ڕێکەوتی10ی ئازاری 2016دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، صبوری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە صبور لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ صبور.

Skip to content