“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالرحمن یاسین، ناسراو به عبدالرحمن سعید و عبود یاسین، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. یاسین لە ئەنجامدانی تەقینەوەی مانگی شوباتی ساڵی 1993ی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک ڕاستەوخۆ یارمەتی تێرۆریستان ڕەمزی یوسفی دا.
لە 26ی شوباتی ساڵی 1993 یاسین یوسفی بە لۆرییەکی پڕ لە تەقەمەنی بەرەو سەنتەری بازرگانی جیهانی کەوتنە ڕێ. ئەوان لۆرییەکەیان لە گەراجی ژێرزەمینی سەنتەرەکەدا بەجێیان هێشت. بەهۆی تەقینەوەی لۆرییەکە، شەش کەس کوژرا و زیاتر لە 1000 کەسی دیکەش بریندار بوو و سەدان ملیۆن دۆلاریش زیانی لێکەوتەوە. یاسین لە ترسی ئەوەی بگیرترێت لە ئەمریکا هەڵاتە عێراق. بەهۆی بەشداریکردنی یاسین لە هێرشەکەدا، بە تۆمەتی زۆر لە ئەمریکا تاوانبار کرا.
یاسین لە ئەمریکا لە دایک بووە و لە ساڵانی 1960دا چوو بۆ عێراق و لە ساڵی 1992 گەڕایەوە بۆ ئەمریکا. ئەو پاسپۆرتی ئەمریکای هەیە. ناوی ئەو لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە.
