“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە محمد ئاباتای، ناسراو بە عبدالرحمان المغربی تاکوو 7 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. المغربی سەرکردەی سەرەکی ئەلقاعیدە(AQ)یە کە لە ئێران نیشتەجێیە. ئەو بەڕێوەبەری دێرینی باڵی مێدیای AQ، الساحب و زاوا و ڕاوێژکاری باڵای ایمان الظواهری، سەرکردەی AQیە.
ئەو بەڵگانەی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ساڵی 2011دا لە دژی اوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی AQ و کوژراو دەست کەوتوون، ئاماژە بەوە دەکەن کە المغربی بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی سەرەکی بووە لە AQدا. المغربی لە 2012وە وەک بەڕێوەبەری گشتی AQ خزمەتی کردووە لە ئەفغانستان و پاکستاندا. دوای چەندین ساڵ لە فشارەکانی دژەتیرۆری نێودەوڵەتی، ڕۆیشتە ئێران و لەوێ بەردەوام بوو لە چاودێری کردنی چالاکیەکانی AQ لە جیهاندا. وەک بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی AQ، المغربی چالاکییەکان لەگەڵ ئەندامانی AQ ڕێکدەخات.
لەڕێکەوتی 12ی کانوونی دووەمی 2021دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، المغربی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە المغربی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ المغربی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQ (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.
