ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی 17ی تشرینی دووەم (17N)

ئەورووپا و ئۆراسیا

پاداشت

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی 17ی تشرینی دووەم (17N)لە ساڵی 1975 وەک گرووپێکی چەپی ڕادیکاڵ دامەزرا. گرووپەکە خوازیاری دەرکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە یۆنان و لابردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە قوبرس و پچڕانی پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ ناتۆ و یەکێتی ئەوروپادایە. 17N بەرپرسی چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوو لە یۆنان، لەوانە تەقەکردن، هێرشی موشەکی و بۆمبڕێژکردنی سەیارە. هەڵمەتی تیرۆری گرووپەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار ئەمریکی: ویلیام نۆردین و ڕۆناڵد ستیوارت و جۆرج تسانتێس و ڕیچارد وێڵچ. یەکێک لە لقەکانی 17N بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشی مووشەکی 12ی کانوونی دووەمی 2007 بۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەسینا ڕاگەیاند.

لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1997دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، 17Nی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی (FTO) ڕاگەیاند. لە 3ی ئەیلوولی 2015دا، وەزارەتی دەرەوە 17N لە دەستەی FTO هێنا دەرەوە .

Skip to content