داعشی ڕۆژئاوای ئەفریقا (ISIS-WA)، کە گروپێکی تیرۆریستی بۆکۆ حەرامە، کاتێک ISIS-WA لە مانگی ئازاری 2015دا بەڵێنی بە داعش داوە، دروست بوو. داعش پەیمانی ئەو گرووپەی قبوڵ کرد و گرووپەکە خۆی بە داعش -ڕۆژئاوای ئەفریقا ناساند. بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا و ناوچەی دەریاچەی چاد چالاکە، ISIS-WA لە ساڵی 2016ەوە چەندین هێرشی تیرۆریستی ئەنجام داوە. لە تشرینی دووەمی 2018دا ISIS-WA بەرپرسیاریەتی پێنج هێرشی لە چاد و نێجیریای ڕاگەیاند کە 118 کوژراوی لێکەوتەوە. لە مانگی ئایاری 2019دا،ISIS-WA بەرپرسیاریەتی دوو هێرشەکەی لە ڕۆژئاوای نیجر ڕاگەیاند کە 29 سەرباز کوژران. لە مانگی حەوتی ساڵی 2019دا، چەتەکانی ISIS-WA ، لە کاتی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە نزیک باگا لە نێجیریا، 20 سەربازی نێجیری و پێنج سەربازی چادیان کوشت.
لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، ISIS-WA وەک ڕێکخراوەی تیرۆریسی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 27ی شوباتی 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، ISIS-WA وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە ISIS-WA لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ ISIS-WA. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ ISIS-WA بە تاوان دادەنرێت.
