حرکة المقاومة الاسلامیة (حەماس) لە ساڵی 1987 لە سەرەتای یەکەم ڕاپەڕینی فەلەستینی یان ئینتفازەی یەکەم دامەزرا، وەک دەرچوونێکی لقی اخوانالمسلمین فلسطین. حەماس باڵێکی سەربازی هەیە ناسراو بە هێزی عزالدین قسامە کە لە ساڵانی 1990ەوە چەندین هێرشی دژە ئیسرائیلی لە هەردوو خاکی ئیسرائیل و فەلەستین ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە تەقینەوەی بەرفراوانیان لە دژی ئامانجە مەدەنییەکانی ئیسرائیل و هێرشی چەکە سووکەکان، دانانی بۆمبی دەستکرد لە شوێنە گشتییەکان و هێرشی موشەکی لەخۆگرتوە. حەماس بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی مانگی ئابی ساڵی 2001ی بۆ سەر پیتزافرۆشیەک لە سبارۆی ئۆرشەلیم ڕاگەیاند کە 15 کەس کوژران لەناویاندا دوو ئەمریکی هەبوون و زیاتر لە 120 کەسیش بریندار بوون. لە مانگی نیسانی 2016دا، ئەندامێکی حەماس هێرشێکی خۆکوژی کردە سەر پاسێک لە ئۆرشەلیم کە بوو بە هۆی کوژرانی 20 کەس.
لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1997دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، حەماسی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. دواتر لە 31ی تشرینی یەکەمی 2001دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حەماسی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حەماس لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حەماس. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حەماس بە تاوان دادەنرێت.
